لە ئارجێنتینا وشەی "گەمژە"ـی مێسی دەکرێتە بەرهەم
لە ئارجێنتینا هەموو شتێکی مێسی بەها و نرخی هەیە، کۆمپانیاکان جگە لە درێس و وێنەکانی مێسی، وشەکانیشی دەکەنە بەرهەم و بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.
ئێستا لە ئارجێنتینا باو باوی وشەی گەمژەیە، ئەو وشەیەی مێسی لەدوای یارییەکەیان بەرامبەر هۆڵەندا بە کاری هێنا، ئەو کاتەی مێسی لێدوانی بۆ کەناڵێک دەدا، ڤیگۆرستی یاریزانی هۆڵەندا لە بەرامبەر مێسی دەوەستێت و لیۆش توڕە دەبێت و بە گەمژە ناوی دەبات.
ئەی گەمژە سەیری چی دەکەی؟ ون بە لێرە!
ئهمهی سهرهوه قسهی لیۆنێل مێسی بوو، لە دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر هۆڵەندا لە مۆندیال بهرامبهر ڤیگۆرست یاریزانی ژمارە 19ـی هۆڵهندا بهكاری هێنا.
هاندهرێكی ئارجێنتینا دهڵێت: ڤیگۆرست هێرشبهری هۆڵهندا دوای هاتنە نێو یاریگا بە توندی هەوڵیداوە سووکایەتی بە یاریزانەکانی ئارجێنتینا بکات و هەندێک وشەی نەشیاوی بەکار هێناوە، هەر ئەمەش مێسی لەو کاتە توڕە کردووە.
کۆمپانیاکانی جلوبەرگ لە ئارجێنتینا کاتیان بە فیڕۆ نەدا لە بەرهەمهێنانی درێسی مێسی و نووسینی وشەی گەمژە لەسەر درێسەکان، کە نرخی هەر یەکێکان زیاتر لە نۆ دۆلارە.
تۆنی مۆڵفیس بەڕێوەبەری فرۆشگا لهمبارهیهوه دهڵێت: دوای ئهوهی یارییەکە کۆتایی هات و هێشتا چاوپێکەوتنەکەی مێسیمان نەبینیبوو، نەمانزانی چی روویداوە، تا یەکێک لە هاوڕێکانمان پێی گوتین کوڕان سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن، راستەوخۆ ئەم بیرۆکەیەمان بۆ هات و درێسمان بەم دەستەواژەیە دروست کرد.
ئەم وشەیە سەبارەت بە ئارجێنتینیەکان نامۆ بوو، چونکە هەمیشە مێسی بە کەسێکی بێدەنگ و ئارام دادەنێن، بەڵام ئارجێنیتینیەکان لە هەمان کات دڵخۆشن، چونکە پێێوانوایە ئەم هەڵسوکەوتەی مێسی تارادەیەک لە دیێگۆ مارادۆنا دەچێت، بۆ زۆرێک لە ئارجێنتینیەکان ئەو زمانەی مێسی بەکاری هێناوە زۆر نەرمترە لەوەی کە لەسەر شەقامەکانی وڵاتەکە دەبیسترێن.