یونیسێف بانگه‌وازێك بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی یونیسێف بانگه‌وازێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بڵاوده‌كاته‌وه.
رێكخراوی منداڵپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به یونیسێف، بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی هه‌ردوو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له پێویستییان به‌و بڕه پاره‌یه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی زیاتر له 52 ملیۆن و 700 هه‌زار منداڵ رزگاربكه‌ن، چونكه به‌گوته‌ی خۆی، نزیكه‌ی نیوه‌ی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست قه‌یرانی خنكێنه‌ر و كاریگه‌ری ململانێكانه‌وه ده‌ناڵێنن و زۆرترین زیان و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر منداڵانه و پێویستییه‌كی زۆریان به ده‌ستی هاریكارییه.