88 کۆچبەر لە باکووری کوردستان دەستگیرکران

.
.

K24 – هەولێر

88 کۆچبەر کە بە نایاسایی چوونەتە ناو خاکی تورکیا لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان دەستگیرکران.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای رحای لە ئەنجامی گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیاندا 88 کۆچبەریان دەستگیرکردون، کە بە نایاسایی چوونەتە ناو خاکی تورکیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ئەو دەستگیرکراوەنەدا 54 کەسیان خەڵکی سووریان، هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوانی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی رحا کردون.

.
.