شاندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبووه‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، هوشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشوازی لێكرا.
بڕیاریشه شانده‌كه‌ی پارتی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بكات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی پارتی له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی پارتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ یه‌كێتی ناردووه وه‌ڵامی نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان24ـی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی نامه‌کەی پارتی ئه‌وه بووه، كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێو راگه‌یاندندا ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌ردوولایه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بكه‌ن. گوتیشی، "ئێمه وه‌كو پارتی ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه بكه‌ین و له نامه‌كه‌ماندا ئه‌وه‌ی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئێوه (یەکێتی) تێبینیتان له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه، ئێمه‌ش زۆر تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی پێویستی به دانیشتن و كۆبوونه‌وه هه‌یه، بۆیه ئێمه ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".