گوته‌بێژی پارتی: پارتی و یه‌كگرتوو هاوڕابوون کێشەکان بە یەکگرتوویی چارەسەربكرێن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی، گوته‌بێژی پارتی گوتی: وەڵامی یەکێتی لەرێگەی بابەتی میدیایی نادەینەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی و خه‌لیل ئیبراهیم، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد. له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌حموود محه‌ممه‌د رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو دۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكردووه و باسیان له چۆنییه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان كردووه.
به‌گوته‌ی ناوبراو، پارتی و یه‌كگرتوو هاوڕابوون کێشەکان بە یەکگرتوویی چارەسەر بكرێن و دووپاتیشیكرده‌وه، پارتی کێشەی لەگەڵ یەکگرتوو نییە و یەکگرتوو رۆڵێکی باشی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئیستای نێوان پارتی و یه‌كێتی، گوته‌بێژی پارتی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن و هه‌ردوولا گوێ له‌یه‌كتر بگرن. گوتیشی: نابێت پارتی و یەکێتی لە میدیاکانەوە تێبینی ئاراستەی یەکتر بکەن و پارتی له‌رێگه‌ی میدیاوه وه‌ڵامی یه‌كێتی ناداته‌وه.