سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر: پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی کاریگەری بە سەر هەرێمی کوردستانەوە هەیە
K24 - هه‌ولێر:
کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پارتی و یه‌كێتی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتی به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌موو پرسه‌كانه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، سەڵاحەددین بابەکر، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 13:00ـی كوردستان24 كه هه‌كار نهێلی پێشكه‌شی ده‌كات رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتی، زۆر به راشكاوی له‌باره‌ی هه‌موو كێشه و گرفته‌كان قسه‌یانكردووه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردووه‌ته‌وه.
کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی جیددی له پشتییه‌وه هه‌بێت ده‌كرێت له داهاتوودا لاپه‌ره‌یه‌كی تازه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی، سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتی قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، كێشه‌كانی ئێستای نێوان (پارتی و یه‌كێتی) بووه و سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووه به شاندی پارتی راگه‌یاندووه، پێویسته كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه نه‌هێڵدرێته‌وه.
زیاتر گوتی: سیاسەتی دوورکەوتنەوەی پارتی و یەکێتی هەڵەیە و پچڕان و تێکچوونی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی کاریگەری خراپ لەسەر هەرێمی کوردستان درووست دەکات. به‌گوته‌ی ناوبراو، پارتی و یەکێتی ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە گفتوگۆ هەیە و ئەمەش خزمەت بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.