به‌ریتانیا به به‌های 50 ملیۆن پاوه‌ند چه‌ك ده‌داته ئۆكرانیا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له‌نده‌ن به به‌های 50 ملیۆن پاوه‌ند چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ده‌داته سوپای ئۆكرانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویتێكدا رایگه‌یاند، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌نده‌ن بۆ كیێڤ، 125 تۆپ و ئامرازەکانی بەرگری ئاسمانی لە دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت.
ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازییه‌ی له‌نده‌ن بۆ كیێڤ له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌نجامدا و به سه‌رۆكی ئۆكرانیای راگه‌یاند، له‌نده‌ن پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا دابینده‌كات.
هه‌ر له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێت، پێویسته رووسیا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له‌ناوخۆی خاكی ئۆكرانیادا بباته‌ده‌ره‌وه.
پێدانی ئه‌م چه‌كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بۆ ئۆكرانیا له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی (بلۆمبێرگ)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنگرێسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 100 پێشكه‌وتووترین جۆری مووشه‌كی پاتریۆت ده‌فرۆشێته تایوان به گرێبه‌ستێك به به‌های 882 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی (بلۆمبێرگ)، رێككه‌وتنه سه‌ربازییه پێشنیاركراوه‌كه رادار و چه‌ندین پێداویستی سه‌ربازی دیكه له خۆ ده‌گرێت و به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی لێكتێگه‌یشتنی پێشووتری به‌رگرییه له‌گه‌ڵ تایوان كه له ساڵی 2010 واژوو كراوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، كارین جه‌ین به‌یبر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیداره‌ی بایدن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ پاراستنی تایوان و به‌ره‌وپێشردنی توانا به‌رگرییه‌كه‌ی.