بەلەمێکی بچووکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز نوقم بوو
K24 – هه‌ولێر:
چوار کۆچبەری نایاسایی دوای نقومبوونی بەلەمێک لە نۆکەندی ئینگلیز گیانیان لەدەستدا.
حکومەتی بەریتانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاند، چوار کۆچبەر دوای نوقمبوونی بەلەمێکی بچووک لە بەرەبەیانی رۆژی (چوارشەممە 14ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) گیانیان لەدەستدا.
بە گوێره‌ی راپۆرتەکان، بەلەمەکە لە نزیک کەناراوەکانی شاری کێنت ژێرئاو کەوتووە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا، هێزەکانی دەریایی و پۆلیس و پاسەوانانی سنووری بەریتانیا و فەرەنسا، توانیان 43 کۆچبەر رزگاربکەن، تا ئێستا ناسنامه‌ی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه ئاشكرانه‌كراون.
بۆ رێگری لەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرانەوە، ساڵی داهاتوو ریشی سوناك سەرۆکوەزیرانی به‌ریتانیا، یاسایەک ده‌رده‌كات، به گوێره‌ی یاساكه هەر كۆچبه‌رێك بەشێوەیەکی نایاسایی بچێته بەریتانیا، یان دەستبەجێ ره‌وانه‌ی وڵاتەکەی ده‌كرێته‌وه، یاخود ده‌گوێزرێته‌وه وڵاتێکی دیکە.
پێشتریش بەریتانیا بڕیارێكی له دژی كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌ر كۆچبه‌رێك به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچێنه نێو به‌ریتانیا، ده‌گوێزرێته‌وه بۆ وڵاتی رواندا لە ئەفریقا.
جیا له‌وه‌ش گفتوگۆکانی یەکێتی ئەوروپا له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژەیاسایەک به‌رده‌وامه، کە له رێگه‌یه‌وه دەیەوێت ساڵانە 5 هەزار تا 10 هەزار پەنابەر به‌سه‌ر ئه‌وروپادا دابەشبکەن.