له گونده‌كان حكومه‌ت ئیش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به درێژایی حه‌وت كیلۆمه‌تر و نیو، رێگه‌ی گوندی كه‌له‌تێ له سنووری شاره‌دێی وه‌رتێ قیرتاو ده‌كات و خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێیان وایه له چه‌رمه‌سه‌ری هاتوچۆی چه‌ندین ساڵه رزگاریان ده‌بێت.
بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیار و 135 ملیۆن دیناری ته‌رخانكردووه.
ناوچه شاخاوی و سه‌خته‌كه‌ی بناری كارۆخ، له‌مه‌ودوا جادده‌ی قیریان بۆ ده‌چێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه چیدیكه مه‌ترسی داخرانی رێگه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ناكات، چونكه وه‌ك گوندنشینان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر جاده‌كه قیر بێت، شۆفڵ ده‌توانێت به‌فر راماڵێت.