بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەکەن
K24 – ههولێر:
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەردانی تاران دەکەن.
محەممەد ئیسلامی، لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیدا بە رۆژنامهنووسانی راگەیاند، بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکەن.
ئیسلامی بە ئاماژە کردن بەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئاژانس بەردەوامە، هیوایخواست بەرپرسانی ئاژانس لەم سەردانەدا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان هەنگاوبنێن.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە مانگی رابردوودا بە هۆی وهڵام نەدانەوەی ئێران بە پرسیارەکانی ئاژانس سەبارەت بە دۆزینەوەی شوێنەواری یۆرانیۆم لە سێ بنکەی رانەگەیاندراوی ئێران بڕیارنامەیەکی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران راگهیاندبوو. لە بەرانبەردا ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی بۆ 60٪ بەرزکردەوە.