سزای دوو ساڵ و حه‌وت مانگ به‌ندكردن بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ ده‌ركرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی وه‌سفكردنی ئه‌ندامانی باڵای ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنی توركیا به "نه‌زان"، دادگای توركیا سزای دوو ساڵ و حه‌وت مانگ به‌ندكردنی بۆ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلوی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ ده‌ركرد، كه نه‌یاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه و خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانه له توركیا. ئۆغلو له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ده‌سه‌ڵات له‌و كه‌سانه وه‌رناگیرێته‌وه، كه خه‌ڵك ده‌نگیانی پێداوه".
دادگای توركیا سزای به‌ندكردن و رێگریكردن له كاری سیاسی بۆ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر دادگای باڵا پشتگیری له‌و بڕیاره بكات، ئیمام ئۆغلو ناتوانێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆنیۆ (حوزه‌یرانی) 2023 به‌شداری بكات و كێبڕكێی ئه‌ردۆغان بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو دووپاتیكرده‌وه، ئۆغلو له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگه له داهاتوودا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئیمام ئۆغلو رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات له‌و كه‌سانه وه‌رناگیرێته‌وه، كه خه‌ڵك به هه‌ڵبژاردن پێیانی داوه.
گوتیشی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگا نایاساییه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاری دادگا كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر ره‌وشی توركیا ده‌بێت.
ئیمام ئۆغلو ئه‌ندامی پارتی گه‌لی كۆمارییه و كه پارتێكی ئۆپۆزسیۆنه و دژی ده‌سه‌ڵاتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، چاودێران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، دادگاییكردنه‌كه‌ی ئیمام ئۆغلو سیاسییه و بۆ ئه‌وه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا نه‌كات.
هه‌روه‌ها ناوبراو ته‌مه‌ن 52 ساڵه و له مانگی ئاداری 2019 سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵی له ئه‌ردۆغان سه‌نده‌وه، كه 25 ساڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و شاره بوو.