لەسەر بڕیاری پەکین شەش دیپلۆماتکاری چین بەریتانیایان جێهێشت
K24 – ههولێر:
شەش دیپلۆماتکاری چین لەسەر بڕیاری پەکین بەریتانیایان جێهێشت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاشکرایدهكات، کونسوڵی گشتی چین لە مانچێستەر و پێنچ دیپلۆماتکاری دیکەی وڵاتەکە، بە بریاری پەکین بەریتانیایان جێهێشتووە.
جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لهمبارهیهوه رایگەیاند، هۆکاری جێهێشتنی پێنج دیپلۆماتكارهكهی چین، بۆ خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەم دەگەڕێتەوە، کە کۆمەڵێك خۆپیشاندەری دژی حکومەتی چین، لەلایەن دیپلۆماتکارەکان رووبەرووی توندوتیژی بوونەتهوە.
کلێڤەرلی نیگەرانی خۆی لە هەنگاوەکەی چین دەربڕی، چونکە لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتەکانی توندوتیژی دەستیپێکردبوو و داوا لە دیپلۆماتکارەکان کرابوو پارێزبەندی دیپلۆماسی خۆیان بەلاوە بنێن و لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە لیکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.