شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: "رێككه‌وتنی سیاسی" بناغه‌ی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدایه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، تایبه‌ت بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، به‌رچاوڕوونی له گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی حكومه‌تی پێ دامه‌زراوه، بناغه‌ی گفتوگۆكانه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: دوێنێ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان دانیشتین و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومه‌تی عێراقی.
گوتیشی: له سه‌ره‌تاوه گفتوگۆكان له‌سه‌ر بناغه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كراون. له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه دراوه و حكومه‌ت به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت، سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
روونیكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانیش له كاتی واژووكردنی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه، رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره شه‌رعیه‌تی نوێنه‌رانی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتحادی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: ئێمه له حاڵه‌تی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ین، سێ پڕۆژه یاسا له ناو رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌دا هاتووه، كه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا بێته نوێنه‌ران، یه‌كێكیان ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی و پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه.
له باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: رێككه‌وتن كراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له گفتوگۆی شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری نه‌وت، ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه كراوه‌ته بناغه و پێویسته كێشه‌كان به له‌یه‌كتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: جیاوازییه‌ك نییه له باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساوه و به رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا پڕۆژه‌ی بودجه ده‌گاته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئاشكراشیكرد، پشكێكی باش له بودجه‌ی 2023 بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه.