محه‌ممه‌د ره‌ئوف: پارتی و یه‌كێتی به‌دیلی یه‌كترنین و له ئێستاشدا به‌دیلیان نییه
K24 – هه‌ولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و دوو هێزه وه‌ك دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان ناچارن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن، و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پارتی و یه‌كێتی به‌دیلی یه‌كترنین و له ئێستاشدا له هه‌رێمی كوردستان به‌دیلیان نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محممه‌د ره‌ئوف، سیاسه‌تمه‌دار، له‌میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق پێویستی به سه‌قامگیری سیاسیی هه‌یه و به‌غداش پێویستی به هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌قامگیرییه، بۆیه پێویسته پارتی و یه‌كێتی سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، محه‌ممه‌د ره‌ئوف جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گفتوگۆ بۆ رێككه‌وتن كرده‌وه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و روونیكرده‌وه، ئه‌و دوو هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناچارن پێكه‌وه رێكبكه‌ون، به‌دیلی یه‌كترنین و له ئێستاشدا له هه‌رێمی كوردستان به‌دیلیان نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، محه‌ممه‌د ره‌ئوف دووپاتیكرده‌وه، پێویسته پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی قۆناغه‌كان بگونجێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان.