ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دیاربه‌كر روویدا
K24 – دیاربه‌كر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له دیاربه‌كری باكووری كوردستان، نۆ كه‌س برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به مینی پاسێكی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س له ریزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌سێكی سڤیلیش برینداربوون، ره‌وشی دوو له برینداره‌كانیش خراپه.
رووداوه‌كه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی مینی پاسێكی پۆلیس به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه لە رێگەی سەرەکیی ئامەد-مێردیندا روویداوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و بریندارانیان گواسته‌وه نه‌خۆشخانه.
له تویتێكدا وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، دوو كه‌س به تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.