هه‌فته‌ی داهاتوو پوتن ده‌چێته بێلارووسیا
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی بێلارووسیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (19ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی بێلارووس بكات و بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته پێشوازی لێبكرێت.
لۆكاشینكۆ به‌وه ده‌ناسرێت، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیدادا هه‌یه، یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه‌كانی مۆسكۆ، كه له جه‌نگی ئۆكرانیادا رۆڵێكی كاریگه‌ری له به‌رژه‌وه‌ندی مۆسكۆدا هه‌بووه.
پێشتریش سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن، رایگەیاندبوو، لە چەند مانگی داهاتوودا مووشەکێک دەدەنە بێلارووس، کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبێت.