وەزیری ناوخۆی تورکیا: له دیاربه‌كر ئۆتومبێلێک به مینی پاسێكی پۆلیسدا تەقییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئاشکرایکرد، دوو کەس بە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دیاربەکر، دەستبەسەرکراون، كه مینی پاسێكی گواستنەوەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی كردووه‌ته ئامانج.
سۆیلو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیوویه‌تی: "کاتژمێر 05:10ـی ئه‌مڕۆ بەیانی لە شاری دیاربەکر، ئۆتومبێلێکی وەستاو لە کاتی تێپەڕینی مینی پاسێكی پۆلیسدا، تەقیوەتەوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیسە بریندارەکان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە، دوو کەسیش دەستبەسەرکراون کە گومان دەکرێت ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له دیاربه‌كر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به مینی پاسێكی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كاندا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س له ریزه‌كانی پۆلیس و كه‌سێكی سڤیلیش برینداربوون، ره‌وشی دوو له برینداره‌كانیش خراپه.
رووداوه‌كه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی مینی پاسێكی پۆلیس به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه لە رێگەی سەرەکیی ئامەد-مێردیندا روویداوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و بریندارانیان گواسته‌وه نه‌خۆشخانه.