بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەک لە فەرەنسا 10 کەس گیانیان لەدەستدا
K24- ههولێر:
بەرپرسانی شاری لیۆن لە فەرەنسا ئاشكرای دهكهن، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە رۆژهەڵاتی شاری لیۆنو 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسی دیکەش بریندارن.
جەختیشیانکردەوە، 5 لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و هێشتاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکەن.
ئاماژەش بەوەکراوە، نزیکەی 170 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە خرابوونەتە ئامادەباشییەوە.