رووسیا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره بۆسه‌ر كیێڤ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ كه‌وته به‌ره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیاوه، ڤالێری زالۆجینی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئۆكرانیا، پێشبینی ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه رووسیا هێرشبكاته سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا.
ڤالێری زالۆجینی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئۆكرانیا، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (زه ئیكۆنۆمیست)ـی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ئه‌ركی داهاتوومان قورسه و ده‌بێت خۆمان بۆ شه‌ڕێكی قورس و گه‌وره ئاماده‌بكه‌ین.
ده‌شڵێت: "ره‌نگه له مانگی شوباتی داهاتوو شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات و مۆسكۆ هێرشبكاته سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا".
زالۆجینی هه‌روه‌ها گوتی: "گومانم له‌وه‌دا نییه، دووباره رووسه‌كان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كیێڤ بده‌ن".
دووپاتیشییكرده‌وه، پێویسته هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بكرێت، ژماره‌ی زرێپۆشه‌كان، تۆپ و دوورهاوێژه‌كان، ئاماده بكرێن.
له‌باره‌ی ئاست و ئاماده‌یی سوپای ئۆكرانیا، زالۆجینی پێیوایه كێشه‌ی سوپاكه‌یان پاراستنی به‌ره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاته و ره‌نگه له‌و شوێنانه خاكی دیكه‌ش له‌ده‌ستبده‌ن.
به گوێره‌ی قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئۆكرانیا، رووسیا ده‌ستیكردووه به بۆردومانی ژێرخانه‌كانی ئۆكرانیا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش خه‌ریكی ئاماده‌كاریین بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره بۆسه‌ر كیێڤ.