رووسیا پێشوازی له‌م بیرۆكه‌یه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌شبینی خۆی له هه‌مبه‌ر بیرۆكه‌ی سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ربڕی.
بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له باره‌ی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵییه له نێوان هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی توركیا، سه‌رۆكی سووریا و سه‌رۆكی رووسیا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، به ئاژانسی هه‌واڵی "نۆڤۆستی"رووسی راگه‌یاند، ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌لای رووسیاوه زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه.
گوتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، مۆسكۆ به گرنگی ده‌زانێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی له‌و جۆره به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی پیشاندا بۆ میوانداریكردنی وه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك.
پێشتر سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاندبوو، ده‌گونجێت له دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیی توركیا، كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی