تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی راگرت

تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی راگرت
تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی راگرت

K24 – هه‌ولێر:

تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سەر بە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆستی راگرت.

رۆژنامەنووسەکان داوای روونکردنەوە دەکەن. حکومەتی ئەڵـمانیا و کاربەدەستانی ئەوروپاش هۆشداری دەدەنە ئیلۆن مه‌سك خاوەنی تویتەر سەبارەت بەم پێشێلکارییه‌ و مافی ئازادی و رادەربڕین.  

تویتەر ئەکاونتی چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی بێ روونکردنەوە داخست. لەسەر ئەمەش ئەوروپییەکان هۆشداری دەدەن.

وەک روونکردنەوە، خاوەنی نوێی تویتەر ئیلۆن مه‌سک رایگەیاندووە، یاسای داکسینگ واتە قەدەغەی ئاشکراکردن و شێرکردنی زانیاریی کەسێتی خەڵکانی دیکە  كه‌ لەسەر رۆژنامەنووسان و ته‌واوی خه‌ڵك جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دژی داخستنی هەژماری رۆژنامەنووسانە و رایگه‌یاند، نابێت رێگری لە ئازادی رادەربڕین بکرێت.

جێگری گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش هەڕەشە دەکات ئەگەر تویتەر لە هەنگاوە هەرەمەکییەکانی بەردەوام بێت، هەژماری خۆی لە تویتەر دەسڕێتەوە.

لە تویتێکیشدا جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بە یاسای خزمەتگوزاییە دیجیتاڵییەکان هەڕەشە لە مه‌سک دەکات.

وا چاوەڕوان دەکرێت یاساکە هاوینی داهاتوو لەسەر پلاتفۆرمی وەک تویتەر جێبەجێ بکرێت. یاساکە داوا دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرن ئەگەر نا سزایان بەسەر دەسەپێنرێت.

هەژماری رۆژنامەنووسان لە تویتەر دوای ئەوە داخرا کە رۆژنامەنووسان رەخنەیان لە سیاسەتەکانی مه‌سک گرت.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز