پۆڵەندا 1 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ئێران دەكڕێت

مانگی رابردوو نەوتیان بە كۆمپانیاكانی ئیتالیا و یۆنان و ئیسپانیا فرۆشتووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆمپانیای لۆتۆس گرووپی پۆڵەندا بڕی 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە كۆمپانیای نەوتی ئێران كڕیووە.

وەزارەتی نەوتی ئێران لە ماڵپەڕی شانا بڵاویكردەوە، ھەفتەی رابردوو بە یەك كەرەت كەشتییە بارھەڵگرەكانی نەوتی بەرەو بەندەری جدانسكی پۆڵەندا بەرێكەوتوون كە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتیان ھەڵگرتبوو.

ماڵپەڕی شانای سەر بەوەزارەتی نەوتی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشبینی دەكەین ئەم رێككەوتنانە لەگەڵ وڵاتی پۆڵەندا درێژەی ھەبێت و بە بەردەوامی نەوتیان پێبفرۆشن، ھەروەھا لە مانگی رابردوو نەوتیان بە كۆمپانیاكانی ئیتالیا و یۆنان و ئیسپانیا فرۆشتووە و ھەوڵیش دەدەین پێشكی خۆمان لە بازاڕی جیھاندا بەدەست بھێنینەوە.