نرخی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا فڕی
به گوێره‌ی راپۆرتی دیارترین ده‌زگا میدیاییه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا، زیاتر له 10 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌ده‌ن كه له‌م مۆندیاله هاوشانی مێسی ئاستێكی سه‌رنجراكێشی پێشكه‌ش كردووه.
پێگه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه، یانه‌كانی چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد، لیڤەرپوول و تۆتێنهام ئینگلیزی په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئینزۆ فێرناندێزی ناوه‌راستكاری یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ریكۆردی پۆرتوگالی نووسیویه‌تی: ئینزۆ فێرناندێز له لایه‌ن یانه گه‌وره‌كانی هه‌ر پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كراوه، یانه‌كانی، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس و ریال مه‌دریدیش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ڕۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، یانەی لیڤەرپوول گەیشتووەتە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی به 120 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بێنفیكای پۆرتوگالی بۆ ئەوەی ئینزۆ فێرناندێز ئەستێرەی دره‌وشاوه‌ی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بگوازێته‌وه كه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه یاریی كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ر.
ئینزۆ فێرناندێزی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا به به‌های ته‌نیا 12 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بێنفیكا، گرێبه‌سته‌كه‌شی تا 2027 واژۆ كراوه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی ته‌نیا 35 ملیۆن یۆرۆیه.