ڤایرۆسێك كه‌وتووه‌ته نێو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا
رافاییل ڤاران و ئیبراهیم كۆناتی بوونه پێنجه‌مین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كه تووشی ڤایرۆسی "حوشتر" بوونه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه ڤایرۆسێك كه‌وتووه‌ته نێو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، دوێنێ رابیۆ، ئۆپامیانكۆ و كینگسلی كومان، ئه‌مڕۆش ژماره‌ی یاریزانه تووشبووه‌كان زیاتر بوو، هه‌ریه‌كه له ڤاران و كۆناتی هه‌ڵگری هه‌مان ڤایرۆسن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رابیۆ و ئۆپامیانكۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه راهێنانه‌كان، به‌ڵام هێشتا به گشتی دۆخی ته‌ندروستیان به ته‌واوه‌تی 100% جێگیر نییه، به‌تایبه‌تی كینگسلی كومان كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌شداریی یاریی كۆتایی مۆندیال ناكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێش ده‌ستپێكی مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا 8 یاریزانی دیكه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ستداوه، دیارترینیان پۆگبا، نكۆنكۆ و كانتی، جگه له‌وه‌ش كه‌ریم بێنزێماش به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له كاتێكدایه كه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رۆژی یه‌كشه‌ممه له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی ئارجێنتینا ده‌بێته‌وه.