جۆنسن به وتاردان پارهیهكی زۆر كۆدهكاتهوه
K24 – ههولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی تەنیا لەرێگەی وتاردانەوە ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلاری دەستکەوتووە.
بەگوێرەی داتایەکی پەرلەمانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەریتانیا دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، لە چەند لوتکە و پانێڵ و کۆنفرانسێكدا بەشداریکردووە، دیارترینیان لە نیویۆرک، پورتوگال و هیندستان بووە و لەڕێگەیانەوە یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمهریکی دەستکەوتووە.
ههر بەگوێرەی داتاکانی پەرلەمانی بەریتانیا، جۆنسن بۆ هەر وتارێک لەنێوان 215 بۆ 344 هەزار دۆلاری ئەمهریکی وەرگرتووە.
بۆریس جۆنسن تەمەن 58 ساڵ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، لە تەمموزی ئەمساڵ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ئێستا ئەندام پەرلەمانی وڵاتهكهیهتی لهسهر پارتی پارێزگاری بەریتانیا.