كرواتیا رەتیدەکاتەوە راهێنان به سەربازانی ئۆکرانیا بكات

K24 – هه‌ولێر:
حکومەتی کرواتیا شکستی هێنا لە وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکەی یەکێتی ئەوروپا به مه‌به‌ستی راهێنانكردن بە سەرباز و خۆبەخشانی ئۆکرانیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئەندرێی پلێنکۆڤیچ، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی کرد لەنێوان ئۆکرانیا و رووسیادا هەڵبژێرن. به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كرواتیا ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، زۆران میلانۆڤیچ سەرۆکی کراوتیاش رایگەیاند، راهێنانكردن بە سه‌ربازان و خۆبەخشانی ئۆكرانیا دژی رووسیا واتە هێنانی شەڕ بۆ ناو وڵاتەکەمان.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی راپرسییەک لەسەدا 60ی کرواتییەکان دژی پێدانی راهێنانی سەربازین بە ئۆکرانییەکان.
یەکێتی ئەوروپا ئەرکی راهێنانی 15 هەزار سەرباز و خۆبەخشی ئۆکرانی لە ئەستۆ گرتووە و داوای لە چەند وڵاتێکی ئەندامی یه‌كێتییه‌كه‌ی کردووە راهێنان بدەنە ئەو خۆبەخشانەی دەیانەوێت لەریزی سوپای ئۆکرانیا دژی رووسیا شەڕ بکەن.