رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگی مه‌كسیكی: له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگارم بوو
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبه‌نگی مه‌كسیكی رزگاربوونی خۆی له هه‌وڵێكی تیرۆركردن راگه‌یاند و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش گوتی: هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری سیاسی.
سیرۆ گۆمێز، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی مه‌كسیكی، كه یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ره‌خنه له لوپێز ئۆپرادو، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت، له تویتێكدا رایگه‌یاند، رۆژی هه‌یینی (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، كاتژمێر (11:10) له دووری 200 مه‌تر له ماڵی خۆم، دوو كه‌س له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك به‌نیه‌تی كوشتنم ته‌قه‌یان لێكردم.
له تویته‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسه مه‌كسیكییه‌كه‌دا هاتووه: ئۆتۆمبێله زرێپۆشكراوه‌كه‌م منی له‌و هه‌وڵی تیرۆركردنه رزگاركرد. گوتیشی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانم له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لوپێز ئۆپرادو، سه‌رۆكی مه‌كسیك ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی كرد و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركرده‌ی رایگشتییه و زیانگه‌یاندن به كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو سیرۆ گۆمێز ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری سیاسی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه (14ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی مه‌كسیك به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ره‌خنه‌ی له سیرۆ گرت و رایگه‌یاند، گوێگرتن له سیرۆ گومێز و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ره‌خنه له كابینه‌كه‌ی ده‌گرن، "مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ته‌ندروستی".
هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسه به‌ناوبانگه مه‌كسیكییه‌كه له كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حكومه‌تی مه‌كسیك، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو تا ئێستا 13 رۆژنامه‌نووس تیرۆر‌كراون. به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی "په‌یامنێرانی بێ سنوور"، مه‌كسیك به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوه‌كه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2000ـه‌وه تا ئێستا زیاتر له 150 رۆژنامه‌نووس له مه‌كسیك تیرۆر‌كراون و تۆمه‌تباره‌كان سزا نه‌دراون.
A las 11:10 pm a 200 metros de mi casa dos personas en una motocicleta me dispararon, al parecer con la clara intención de matarme. Me salvó el blindaje de mi camioneta que yo manejaba y he enterado del asunto a las autoridades. CGL
— Ciro Gómez Leyva (@CiroGomezL) December 16, 2022