مهراسیمی پێشوازی له تهرمی ئاكام عومهر
K24 - ههولێر:
تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان، لە رێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە گەیشتەوە ههرێمی کوردستان و بڕیارە ههر ئهمڕۆ بۆ هەولێر بگوازرێتەوە و لە گوڕستانی شێخ ئەحمەد ئەسپاردەی خاک بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە (17ـی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2022)تەرمی شههید ئاکام عومەر گەیشتەوە سلێمانی و لە رێورەسمێکدا پێشوازی لێکرا. بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان بگاتە هەولێر و وەک بنەماڵەکەی رایانگەیاندووە، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک بسپێردرێت.
رۆژی (19ـی تشرینی یهكهم)ی رابردوو، هێزی کۆماندۆ بە فەرماندەیی ئاکام عومەر، بەمەبەستی کێوماڵکردنی سەردانی سنووری گەرمیانیان کرد. لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، مین بە ئۆتۆمبێلی هێزەکەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەفسەر زوهێر محەمەد گیانی لەدەستدا و ئاکام عومەر و حەوت پێشمەرگەی دیکەی هێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.
فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان دوای 10 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاڕووقی سلێمانی، رەوانەی ئەڵمانیا کرا و رۆژی 12ی کانوونی یەکەم، بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا.