پوتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له ره‌وشی شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كۆڵێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا گفتوگۆی كردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی كرملین، سه‌رۆكی رووسیا دوێنێ هه‌ینی به ته‌واوی ته‌رخان كردبوو بۆ تاوتوێكردنی شه‌ڕ له ئۆكرانیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پوتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری، سێرگی شویگۆ و سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی رووسیا، ڤالێری گیراسیمۆڤ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی رووسیا كۆبوه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌ناڵی ره‌سمی ته‌له‌ڤزیۆنی رووسیا دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌خش كرد و تێیدا پوتن گوتی: ده‌مه‌وێت گوێم له ئێوه بێت، پێشنیازتان بۆ جووڵه كورتمه‌ودا و مامناوهندییهكانمان چۆن بێت.
شه‌ڕی ئۆكرانیا، له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ده‌ستیپێكردووه.