له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا عێراق رۆژانه‌ 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌

كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق
كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ئیداره‌ی داتاكانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا عێراق رۆژانه‌ 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌.

ئیداره‌ی داتاكانی وزه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، ناوه‌ندی رێژه‌یی هاورده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌وتی خاو له‌ 9 وڵاتدا گه‌یشتووه‌ته‌ 5.867 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌، واته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی 694 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: هه‌فته‌ی رابردوو، عێراق رۆژانه‌ 282 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌.