یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی دروستكراوی چین یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
چاوه‌ڕێده‌كرێت له به‌هاری داهاتوودا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی دروستكراوی چین یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی خۆی ئه‌نجام بدات.
دوای 14 ساڵ له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌ك، دواجار كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی (رۆژهه‌ڵاتی چین) یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئاسمانی چینی تایبه‌ت به بواری بازرگانی به‌ناوی (سی 919) وه‌رگرت. كۆمپانیای (كۆماك)ـی چینی، فڕۆكه‌كه‌ی دروستكردووه و له ساڵی 2009 كاره‌كانی دروستكردنی ده‌ستیانپێكردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هیوایه‌كی زۆریان به‌و فڕۆكه‌یه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له بواری بازرگانی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا سوودی لێوه‌ربگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاره‌زایانی بواری ئابووری له چین به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی ده‌ڕواننه پلانه‌كه‌ی چین و پێیانوایه چین ناتوانێت له‌رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری فڕۆكه‌وانی وه‌كو "بۆینگ و ئه‌یرباس" بكات، چونكه به گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕانه، په‌كین ئه‌زموونی زۆری له‌و بواره‌دا نییه و زۆرتر پشت به كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌به‌ستێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌ی (سی 919)ـی چینی:
- ده‌توانێت 158 – 168 سه‌رنشین هه‌ڵبگرێت.
- زۆرترین مەودای فڕین: 3450 میل.
- داواکاری کڕین: 815 فڕۆکە.
- 20 شاشەی تێدایه بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ.
- نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 99 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
گه‌شتی یه‌كه‌می فڕۆكه‌كه له شانگهای و بۆ ماوه‌ی 15 خۆله‌ك ئه‌نجامدرا. به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی چینی، به‌هاری داهاتوو یه‌كه‌م گه‌شتی فه‌رمی بارزگانی فڕۆكه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.