هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا: به‌ناوبانگبوونی تیك تۆك جێی نیگه‌رانیمانه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، ولیام بیرنز رایگه‌یاند، به‌ناوبانگبوون و زیادبوونی جه‌ماوه‌ری تیك تۆك، كه پلاتفۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چینه، مایه‌ی نیگه‌رانی واشنتنه و سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا.
بیرنز گوتیشی: تیك تۆك، كۆمپانیایه‌كی چینییه، واته حكومه‌تی چین ده‌توانێت ده‌ستی بگاته زانیاری به‌كارهێنه‌ری ئه‌و پلاتفۆرمه له ئه‌مه‌ریكا و سوود له زانیارییه‌كان وه‌ربگرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات.
له ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ رێگرتن له تیك تۆك و قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستیپێكردووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سند كرد، كه له رێگه‌یه‌وه به‌كارهێنانی تیك تۆك و دابه‌زاندنی له مۆبایلی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.