ئەڵمانیا یەکەمین وێستگەی هەناردەکردنی غاز دەکاتەوە

K24 – ههولێر:
راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی یەکەمین وێستگەی هەناردەکردنی غازی سروشتی ئەڵمانیای کرد.
ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا، هاوشان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و ئابووری سەردانی یەکەم وێستگەی هەرناردەکردنی غازی سروشتی کرد، کە بڕیاره لە 22ـی ئەم مانگە بەشێوەیەکی فەرمی دەست بەکارەکانی بکات.
شۆڵتز لە کاتی سەردانەکەیدا رایگەیاند، زۆر کەس بڕوایان وابوو کارێکی ئەستەمە بتوانین لەمساڵدا دروستکردنی وێستگەکە کۆتایی بێت، بەڵام کاتێک بەیەکەوە کار بکەین، دەتوانین کارەکان بە خێراییەکی بێوێنە ئەنجامبدەین.
بۆ گواستنەوەی غازەکە، حکومەتی ئەڵمانیا 5 کەشتی گواستنەوەی غازی بە کرێ گرتووە، زیاتر لە 10 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری تێچووە. هەر یەک لەو کەشتییانە توانای هەیە غاز بۆ 50 هەزار ماڵ دابینبکات.
دوای جەنگی ئۆکرانیا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە غازی رووسیا، ئەڵمانیا و ئەوروپا بەردەوام بە دوای شوێنگرەوەی غازدا دەگەرێن.
له 24ـی شوباتی رابردوودا، به بیانووی داماڵینی چهكی ناووكی و رێگهگرتن له ئهندامبوونی كیێڤ له ناتۆ، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی رووسیا، ، دهستكرا به هێرشكردنه سهر ئۆكرانیا، بههۆیهوه ملیۆنان هاووڵاتی ئهو وڵاته ئاوارهبوون و به ههزاران كهسیش بههۆی ئهو هێرشهوه كوژران.