166 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای مانش رزگارکران

ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر کەشتییەکی هێزی سنووری بەریتانیا - وێنە: AFP
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر کەشتییەکی هێزی سنووری بەریتانیا - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، 166 کۆچبەریان رزگارکردوو کە لەڕێگەی بەلەمێکی تەختەوە ویستوویانە لە دەریای مانشەوە بپەڕنەوە بەریتانیا.

پۆلیسی کەناراوەکانی فەڕەنسا باسی لەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە لە بەندەری کالێی فەڕەنساوە بەرەوە بەریتانیا لەڕێگادابوون، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بەلەمەکەیان تێکشکاوە و دواتر پۆلیسی فەڕەنسا ڕزگاریانکردوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بەتەنها لەمساڵدا زیاتر لە 40 هەزار کۆچبەری نایاسایی هەوڵیانداوە دەریای مانش ببڕن و لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، گۆڕانەکانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی ئەو دەریایەش بووە بە گەورەترین مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کۆچبەرانە.

حکومەتی بەریتانیا سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکی نوێیە بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە هەوڵ دەدەن لە نۆکەندی ئینگلیز بپەڕنەوە.