تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو کوژرانی نۆ پۆلیسی فیدراڵی لێکەوتەوە

پۆلیسی فیدراڵی
پۆلیسی فیدراڵی

K24 - هەولێر:

لە نزیك گوندی سەفرەی سنوری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لەئاكامی تەقینەوەکدا نۆ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی كەركووك بەكوردستان24ـی راگەیاند، ‎دوای تەقینەوەی بۆمبەكە رووبەڕووبوونەوەش لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكەی پۆلیسی فیدراڵ روویداوە و چەكدارێكی داعش كوژراوە.

سەرچاوەکە گوتیشی: "هێرشەكە لە سنووری گوندی سەفرە لە نزیك زنجیرە چیای حەمرین روویداوە".