سەرۆکی ئەرجەنتین بەبۆنەی یاری کۆتایی مۆندیال پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر:
ئەلبێرتۆ فێرناندز، سەرۆکی ئەرجەنتین بەبۆنەی یاری کۆتایی مۆندیالەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، باشترینەکانی ئێمە لە یاریگا دەبن و هاندەرە سەربەرزەکانیش لە یاریگا دەبن.
ئەلبێرتۆ فێرناندز لە تویتێکدا سەبارەت بە کۆتا یاری مۆندیال کە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00 لەنێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا دەستپێدەکات، لە تویتێکدا نووسیویەتی "وەک ملیۆنان هاووڵاتی، لە ماڵەوە چێژ لە کۆتا یاری جامی جیهانی دەبینم. منیش وەک پێشوو لەم ساتەوەختە ناوازەیەدا لەگەڵ گەلەکەمدا دەبم".
سەرۆکی ئەرجەنتین گوتیشی: "باشترینەکانی ئێمە لەگەڵ هاندەرە سەربەرزەکانمان لە یاریگا دەبن".
ئەمڕۆ یەکشەممە (18ـی کانوونی یەکەم) کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022 - قەتەر له یاریگای لوسیل له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی ئەرجەنتین و فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، نزیکەی 89 هەزار هاندەر لە یاریگاکە ئامادە دەبن.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، جگه له خه‌ڵاتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م، چه‌ند خه‌ڵاتێكی تاكه كه‌سیش پێشكه‌ش به باشترینه‌كان ده‌كرێت. تۆپی زێڕێن، پێڵاوی زێڕین، په‌نجه‌وانه‌ی زێڕین و خه‌ڵاتی باشترین لاوی جامی جیهانی، ئه‌مانه ئه‌و خه‌ڵاته تاكه كه‌سیانه‌ن كه به پێی ئامار و داتا ده‌درێت به باشترینه‌كان، كه به‌شێكیان له یاری كۆتاییدا به‌دیار ده‌كه‌ون.
Como millones de compatriotas, disfrutaré la Final de la Copa del Mundo en casa. Viviré este momento fantástico como hasta ahora, junto a mi gente. En la cancha van a estar los mejores de los nuestros y en la tribuna una gloriosa hinchada.
— Alberto Fernández (@alferdez) December 17, 2022
Además, cábalas son cábalas 😉🤞🇦🇷 pic.twitter.com/tCbRDWyd5n