په‌نابه‌رێكی سوریا ده‌بێته شاجوانی شه‌راب
K24- هه‌ولێر
په‌نابه‌رێكی سوریا ده‌بێته شاجوانی شه‌راب له ئه‌ڵمانیا.
نینورتا باهنو په‌نابه‌ری سوری له شاری تریێری ئه‌ڵمانیا نازناوی "شاژنی شه‌راب" به‌ده‌ستهێنا.
باهنوی 25 ساڵه یه‌كه‌م په‌نابه‌ره كه له ئه‌ڵمانیا نازناوی شاژی شه‌راب به‌ده‌ست دێنێت كه هاوڵاتییه‌كی كریستیانی ـ ئارامییه كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه به‌شداری له‌چه‌ندین خول له كێڵگه‌كان و خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌م بواره كردووه، كه بڕیاره رۆژی سێ مانگی ئاب، نازناوه‌كه‌ی به فه‌رمی پێ بدرێت.
باهنو سه‌باره‌ت به نازناوه‌كه وتی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به مه‌ی و شه‌رابه‌وه نییه، ده‌مه‌وێ ببمه باڵیۆزی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له وڵاتی نوێ‌دا.
باهوت له ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ براكه‌ی له سوریاوه چووه ئه‌ڵمانیا.