زیاتر له 925 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستانن

K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده به‌هۆی دۆخی ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین ساڵه هه‌رێمی كوردستان سه‌دان په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌خۆگرتووه، دوای ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش‌یش، ژماره‌یه‌كی زیاتر له ئاواره و په‌نابه‌ران روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، زیاتر له 925 هه‌زار په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، كه زۆرینه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
له هه‌رێمی كوردستان 35 كه‌مپ بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره و په‌نابه‌رانی عێراق و وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌جۆرێك 25 كه‌مپییان تایبه‌تن به ئاواره‌كان كه 92 هه‌زار و 112 كه‌سی له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها 10 كه‌مپیش تایبه‌تن به په‌نابه‌ران كه 175 هه‌زار و 12 كه‌سی له‌خۆگرتووه.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیش، 146 هه‌زار و 71 كه‌سی په‌نابه‌ر و 490 هه‌زار و 90 كه‌سی ئاواره‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، كه‌خۆیان دابینكردنی شوێنی حه‌وانه و گوزه‌رانی ژیانی خۆیان له ئه‌ستۆگرتووه.
به‌پێی ئاماره‌كانیش ئه‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، 40%ـیان له پێكهاته‌ی عەرەبی سوننەن، 30% له پێكهاته‌ی كوردی ئێزدیین، 13% به گشتی كوردن، 7% له پێكهاته‌ی كریستیانن و 10%ـه‌ش له پێكهاته‌كانی دیكه‌ن.
له‌باره‌ی ئاماری ئه‌و پەنابەرانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، نزیكه‌ی 241 ھەزار و 937 پەنابەر هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوورین، 8 ھەزار و 479 پەنابه‌ر هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركیان، 10 ھەزار و 548 پەنابەر هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانین،736 پەنابەریش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فەڵەستینین و 81 پەنابەری دیكەش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ن.