ئێران: ئینستاگرام و واتس‌ئاپ به یه‌كجاری داده‌خه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
میدیای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و مۆڵه‌ته ته‌واو بوو، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بۆ كۆمپانیای مێتا دایان‌نابوو له باره‌ی داخستنی تۆڕه‌كانی ئینستاگرام و واتس‌ئاپ.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئێرانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێران نه‌داته‌وه، ئه‌وا پلاتفۆرمه‌كانی ئینستاگرام و واتس‌ئاپ بۆ هه‌میشه له ئێران داده‌خرێن.
سه‌نته‌ری نیشتمانی بواری ئینته‌رنێت له دوو نامه‌دا بۆ كۆمپانیای مێتا ئاماژه‌ی به كۆتایی واده‌كه كردووه.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه، ئه‌بولحه‌سه‌ن فه‌یروزئابادی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مێتا وه‌ڵامی ئێران نه‌داته‌وه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بۆ هه‌میشه ئه‌و پلاتفۆرمانه داده‌خات.
روونیشیكرده‌وه، به‌رده‌وامی ئه‌و پلاتفۆرمانه پێویستی به مۆڵه‌تپێدانی یاسایی هه‌یه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، وه‌زیری ناوخۆی ئێران، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، رایگه‌یاند، كار بۆ راگرتنی ئه‌و جیهانه گریمانه‌ییه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ین.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا، ئێران ژماره‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فلته‌ر كردووه، له‌وانه فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئه‌و تۆڕانه به هۆكاری سه‌ره‌كی پشێوییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت.