عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان له كه‌ركووك داوایه‌ك ئاراسته‌ی سوودانی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
دوای په‌لاماره‌كه‌ی داعش و زیانی گیانی هێزه عێراقییه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك داوای كرد، هێزی ئه‌منی زیاتر له سنووری پارێزگای كه‌ركووك جێگیر بكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: داوا ده‌كه‌ین فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، هێزی زیاتری ئه‌منی جێگیر بكات و بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕ بكاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هۆزه عه‌ره‌به‌كان ئاماده‌ن یارمه‌تی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان بده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سنووری پارێزگای كه‌ركووكدا.