له‌ ته‌له‌عفه‌ر بۆردومانی داعش كرا

هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگی سوپای عێراق
هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگی سوپای عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ سنووری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانی زنجیره‌ چیای شێخ ئیبراهیمیان كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و گورزه‌ ئاسمانییه‌ به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و فڕۆكه‌كانی سوپا و هێزی ئاسمانی جێبه‌جێكرداوه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: له‌و میانه‌یه‌دا، حه‌شارگه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

له‌ باره‌ی زیانی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.