داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووكی له‌ئه‌ستۆگرت
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی لە نزیك گوندی سەفرەی سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و بووه هۆی كوژرانی نۆ پۆلیس و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه، داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت.
له‌رێگه‌ی سۆشیال میدیای تایبه‌ت به خۆیان، چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووكیان له‌ئه‌ستۆگرت.
داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه، پاشان رووبەڕووبوونەوە له رێگه‌ی چه‌ك و بۆمبی ده‌ستییه‌وه، چه‌كدارانیان هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی پۆلیسی ئیتیحادی.
پێشتریش پەیامنێری کوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاندبوو، لەئاكامی تەقینەوەیه‌كدا نۆ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای تەقینەوەی بۆمبەكە رووبەڕووبوونەوەش لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكەی پۆلیسی فیدراڵ روویداوە و له ئه‌نجامدا چەكدارێكی داعش كوژراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش له سنووری كه‌ركووك كرد و رایگه‌یاند، بۆ جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.