هاوپەیمانان پشتیوانی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپات دەکەنەوە

K24 – هەولێر

شاندێکی هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە چەند پرسێکیان تاوتوێکرد و هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی خۆیان بۆ یەکخستنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بەسەرۆکایەتی فەریقی روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار  مەحەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەت، لەگەڵ شاندێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ پیتەرز کۆبونەوە، لەو دیدارەدا کە د. محەمەد سەلیم مزوری بەرێوەبەری گشتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو،  گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کراو  تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازی و پێکهێنانی فرقەکان و چەندین پرسی تایبەت بە بواری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە .

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوەی پێویست بۆ هەریەک لەو تەوەرانە خرایەڕوو، لەلایەن خۆشیانەوە هاوپەیمانان جارێکی دیکە پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبواری چاکسازی و یەکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان دووپاتکردەوە.

.
.