"بەفر و باران بەڕێوەیە"
K24 – هەولێر
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا بەفر و بارانی باش دەبارێت و زستانی سەخت دەستپێدەکات.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی نەخشەیەکی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاویکردەوە و نووسیویەتی "دەرکەوتنی نیشانەیەکی زۆرباش لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە، کە دەکاتە کۆتایی ئەم هەفتەیە و تێکڕای هەفتەی داهاتوو، هەروەها نیشانەکان زۆرباشن بۆ مانگی یەکی ساڵی 2023".
دەشڵێت: "هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە زستانی سەخت دەستپێدەکات، بارانی باش و بەفربارین و سەرمای تێدایە".