چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنووری هاوبەش لەگەل پاکستان .. وێنە، ئەرشیڤ
ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنووری هاوبەش لەگەل پاکستان .. وێنە، ئەرشیڤ

K24 – هەولێر

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانێکدا چوار ئەندامی سوپای پاسداران لە سنووری ئێران لەگەڵ پاکستان کوژراون.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئێران (ئیرنا)، رۆژی دووشەممە (١٩ـی کانوونی یەکەم) بەیاننامەیەکی بەشی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لە کوژرانی چوار ئەندامی ئەو سوپایە دەکرێت.

بە پێی بەیاننامەکە، چوار ئەندامەکەی سوپای پاسداران، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ کۆمەڵە چەکدارێک کە ئێران بە "گرووپی تیرۆریستی" ناویان دێنێ، کوژراون.

پێکدادانەکە لە ناوچەی سنوورری (سەراوان) لە سنووری هاوبەش لەگەڵ پاکستان بووە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەهۆی وەڵامدانەوەی فراوانی بەرگریکارانی ئاسایش، گرووپە تیرۆریستییەکە پەرتەوازەبوون و بۆ ناو خاکی پاکستان پاشەکشەیان کرد".