مه‌نده‌لاوی: په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانی عێراق به هه‌موو تواناییه‌كه‌وه كار بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات و داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی نه‌وت و غاز بدۆزنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌شته‌می به‌غدا بۆ نه‌وت، غاز و وزه جه‌ختی له گرنگی سامانی غاز كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕای گرنگییه جیهانییه‌كه‌ی، تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سامانی غاز له عێراق له‌ده‌ستده‌چێت. هه‌ر له‌میانی وتاره‌كه‌یدا، ناوبراو به گرنگییه‌وه باسی له كاركردنی جیددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌ده‌ستچوونی غاز كرد و رایگه‌یاند، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه غاز به‌رهه‌مبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوواتای سامانی نه‌وت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی عێراق به‌هه‌موو هێز و تواناییه‌كه‌وه كار بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك ژینگه‌یه‌كی یاسایی تۆكمه بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنانكردن له كه‌رتی نه‌وت و غازدا مسۆگه‌ر بكات دوور له گرژییه سیاسییه‌كان."
مه‌نده‌لاوی له وتاره‌كه‌یدا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد چاره‌سه‌ری پێویست بۆ پرسی نه‌وت و غاز بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بتوانێت كار له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه بكات.
رۆژی چوارشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی كارنامه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانیدا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ پرۆژه یاسایه‌ك له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و بودجه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئاماده‌ده‌كه‌ن.
له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، به پاڵپشتی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كارنامه رێككه‌وتوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌رپشك ده‌كرێن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه تا ده‌ركردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
بۆ دارشتنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز له كارنامه‌كه‌ی سوودانیدا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری یاسایی، دارایی و سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكده‌هێندرێت.