هاوسه‌رۆكانی لقی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په ده‌ستگیركران

K24 - هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكانی لقی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په و 30 ئه‌ندام و لایه‌نگری دیكه‌ی ئه‌و پارته له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئه‌رجان دا‌غ، په‌یامنێری كوردستان24 له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕازه‌یه‌تیی ده‌ربڕینی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ، هه‌ر یه‌ك له فەرهاد ئێنجو و ئیلکنور بیرۆل، هاوسه‌رۆكانی لقی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، 30 ئه‌ندام و لایه‌نگری دیكه‌ی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، پۆلیسێكی شاری ئیستانبوڵ زلــلــه‌یـه‌كی له فەرهاد ئێنجو، هاوسه‌رۆكی لقی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په دا و ئه‌مڕۆش لایه‌نگرانی ئه‌و پارته له ئیستانبوڵ وه‌كو ناڕازه‌یه‌تیی ده‌ربڕینێك له‌دژی ئه‌و رووداوه، چه‌ند چاڵاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، پۆلیسی دیاربه‌كر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گای هه‌ر یه‌ك له پارتی سۆسیالیستی كوردستان (په‌سه‌كه)، پارتی ئازادی كوردستان (په‌ئه‌كه) و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بارەگای ئەو حزبانە هێنایه‌خواره‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دوو هاووڵاتیی كوردی باكووری كوردستان به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند باڵۆنێك له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاڵای كوردستان له 17ـی ئه‌مانگه له گۆڕه‌پانێكی دیاربه‌كر، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستگیركران.