"زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵی عێراقی وازیان لە خوێندن هێناوە"
K24 - هەولێر:
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە هاوکاری رێكخراوی یونیسێف بەرنامەیەکی تایبەت بە دیارده‌ی وازهێنانی قوتابیان لە قوتابخانەکان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
كه‌ریم سه‌ید گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، بە هاوکاری لەگەڵ رێكخراوی یونیسێف، كار بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی یەکگرتوو بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی وازهێنان لە خوێندن ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش رێنماییان به‌سه‌ر ده‌یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندندا دابه‌شكردووه.
رێكخراوی یونیسێف لە ساڵی 2021 ئاشکرایکردووە، 3 ملیۆن و 200 هەزار منداڵی عێراقی وازيان لە خوێندن هێناوه، ئه‌مه‌ش بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر مافەکانی منداڵ لە عێراقدا.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له كۆی 41 ملیۆن دانیشتووانی عێراق ، پتر له 7 ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن، كه ده‌كاته چاره‌گی دانیشتوانانی عێراق.
پێشتریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق پشتڕاستی ئه‌م ژماره‌ی كردبووه‌و رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه ژماره‌یه‌كی زۆره و ده‌بێت له قۆناغه‌كانی داهاتوو كاری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌م ژماره كه‌متربكرێته‌وه.