ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی ساخته‌ی شێرپه‌نجه‌دا ده‌گیرێت
K24 – هه‌ولێر:
لە هەولێر دەستبەسەر بڕێکی زۆری دەرمانی قاچاغ و ساختەدا گیرا، کە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی شێرپەنجە بەکاردێن.
ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنووریەکان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئەو بڕە دەرمانانەی دەستی بەسەردا گیراوه، نرخیان ملیۆنان دۆلارە و بەشێوەیەکی قاچاغ لە دەروازەکانەوە هێنراونەتە هەرێمی کوردستان و لە شارەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق و لە ناوخۆشدا ساغ کراونەتەوە.
ئەو ئەفسەرەی ئاسایش گووتیشی، دوو هاووڵاتی بە رەگەز عەرەبی سووری دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو دۆسیه‌یه بەردەوامده‌بێت تاوه‌كو ته‌واوی ئه‌و بانده‌ی له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه ده‌ستگیربكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، گۆڤه‌ند ره‌وه‌ند، به‌رپرسی چاودێری بازاڕی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان له بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه گومانی ساخته‌بوونیشیان لێده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌دا ستیكه‌ری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دایكیش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ده‌رمانانه بدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه، ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دیكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروستیش كۆگاكراون و كه پێویسته له پله‌ی گه‌رمی دیاریكراودا ئه‌و ده‌رمانانه كۆگا بكرێن، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه شوێنی نیشته‌جێبوون بووه و پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزبووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تیمه‌كانی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان روونیانكرده‌وه، ئه‌و ده‌رمانانه له كارتۆنی پێڵاو و بایه‌تی دیكه‌دا شاردراونه‌ته‌وه و پێشتریش له چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌كدا ئه‌و جۆره ده‌رمانه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه بۆیه گومان ده‌كه‌ن له شوێنی دیكه‌ش ساغیانكردبێته‌وه.