پاش ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ یه‌كه‌مجار كۆ ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان و پوتین له كۆتایی مانگی ته‌موز یان سه‌ره‌تای مانگی ئاب كۆ ده‌بنه‌وه.
له دوایی ئیسرائیل و روسیا، باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ میسر ده‌كرێت.
چاوشئۆغلو له لێدوانێكدا به ته‌ره‌ته خه‌به‌ری توركیا رایگه‌یاند به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20، هه‌ر دو لا كۆ ده‌بنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به خسته خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی روسیا داوای لێبۆردنی كرد و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردو وڵات كۆبوونه‌وه و پوتین و ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تیشكیان خستنه سه‌ر پێویستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
روسیا پاش رووداو‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه، سزایه‌كی ئابووری و گه‌شتیاری و سیاسی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، كه هه‌فته‌ی رابردوو به بڕیاری پوتین هه‌ندێ له سزاكانی مۆسكۆ له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره هه‌ڵگیران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ میسر كرد و رایگه‌یاند ده‌توانین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كۆ ببینه‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوی گرنگ بۆ ئازادكردنی گیراوانی سیاسی بگرێته‌به‌ر.
یه‌كێ له مه‌رجه‌كانی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر، ئازادكردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری پێشوو و گیراوانی سیاسییه.
توركیا له‌م دواییه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی روسیا و ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه، كه ئاماژه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ میسر به‌ده‌ركه‌وتوون.
شاره‌زایانی سیاسی توركیا، گۆڕانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به شكستی ئه‌و دیپلۆماسییه ده‌زانن كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌نقه‌ره له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی به‌هاری عه‌ره‌بی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گرتۆته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانی كورد له باكوور و رۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌و گۆڕینه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌وه‌یه كه ده‌ترسن نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی بۆ سه‌ر پرسی كورد له توركیا و سوریا هه‌بێت.
له دوایین هه‌ڵوێست، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی بۆ سه‌ر پرۆژه‌ی فیدراڵی له رۆژئاوای كوردستان نابێت و هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك روسیا دژی ئیمه ناوه‌ستێت كه رۆڵێكی به‌رچاومان له ده‌ركردنی داعش هه‌یه. به‌ڵام كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا زیاتر ده‌بیت، كه به ته‌واوه‌تی پشتیان به توركیا به‌ستووه.